هەولێرـ بەدواداچوون INA
هەموو ساڵ لەرێكەوتی 4-4 یاد و رۆژی جیهانی هۆشیاركردنەوە وپاڵپشتی لە كارووباری مینە،بۆیە ساڵانە لە جیهان چەندین چالاكی بەم بۆنەیەوە ئەنجام دەدرێت.
لە رۆژی جیهانی هۆشیاركردنەوەی مین ،چەندین سمینار وپانێڵ و چالاكی شانۆی و وەرزشی و ئاهەنگ و چالاكی لە قوتابخانە وگوندەدوورە دەستەكان ئەنجام دەدرێت،بەمەستی ساغ وسەلامەتی هاوڵاتیان،دوور كەوتنەوە لە مەترسی مین،چونكە ساڵانە چەندین مرۆڤـ لە جیهان مین پیایدا دەتەقێتەوە تووشی كەم ئەندامی دەبێت و زۆرجارانیش گیان لەدەست دەدەن،بۆیە گرنگە هۆشیارەكان چڕ تر بكرێتەوە،بۆ ئەوەی هاوڵاتیان لەم شوێنانە دووربكەونەوە كە مینی لێیە.
هەر بەم یادەیەوە ،یەكێك لە رۆژنامەنووسانی وەرزشی كوردستان لە شاری رانیە مامۆستا فەرەیدون ئەحمەدە،لەوێنەیەكی ئەمڕۆی لاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك،وێنەیەكی هەڵگرتووە و نووسراوە (مین ترسناكە)،هەروەها نووسیوەتی : بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان.