جبوری وردەكاری تەقینەوە تیرۆریستییەكانی نەینەوا ڕووندەكاتەوە

سیاسی
  • 4-04-2022, 16:45
  • +A -A

    بەغداد - INA
    نەجم جبوری پارێزگاری نەینەوا ئەمڕۆ دووشەممە وردەكاری تەقینەوە تیرۆریستییەكانی ئەو پارێزگایەی ڕونكردەوە
    پارێزگاری نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی ڕاگەیاند: " دوای وەرگرتنی  زانیاری هەواڵگری لەسەر بوونی تیرۆریستان ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی بە بەشداری هێزەكانی سوات و فەرماندەیەكی دیكەی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا لە ناوچەی ئەلبوسیفی حەمام ئەلعەلیل دەستیپێكرد.
    بە وتەی بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگاكە، تیرۆریستێك كە پشتێنەیەكی مێنرێژكراوەی  لەبەربووە و لە تونێلێكدا خۆی تەقاندەوە و لە ئەنجامدا
    چەند سەربازێك بریندار بوون بێ تۆماركردنی هیچ شەهیدێك لەناو دەزگا ئەمنییەكاندا .
    جبوری وتیشی: "ئۆپەراسیۆنەكە تا ئێستا بەردەوامە بۆ گەڕان بەدوای پاشماوەی تیرۆریستانی داعش لەم ناوچەیەدا"