حكومەتی لوبنان مایەپووچی دەوڵەت وبانگی ناوەندی ڕاگەیاند

جیهانی
  • 4-04-2022, 16:09
  • +A -A

    به‌غداـ INA
    جێگری سەرۆك وەزیرانی لوبنان سعادە شامی ئەمڕۆ دووشەممە مایەپووچی دەوڵەت و بانكی ناوەندی لوبنانی ڕاگەیاند
    سەعدی شامی جێگری سەرۆك وەزیرانی لوبنان لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان ئاماژەی بەوەدا، وڵاتەكەی كە لە ٢٠١٩ەوە بە دەست قەیرانی ئابوورییەوە دەناڵێنێت. شامی وتیشی بەداخەوە دەوڵەتیش وەك بانكی ناوەندیی مایەپووچ بووە و هەوڵ دەدەین زیانەكان كەمترین كاریگەری بكەنە سەر هاوڵاتییان و زیانەكان بەسەر دەوڵەت، بانكی ناوەندیی، بانكەكان و هەژمارەكانی خەواندنی پارە بەسوو دابەش بكرێن"
    هەروەها وتیشی پێشكەوتنی گرنگ رووی داوە لە دانوستانەكانیان لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و ئاماژەی بەوە دا لەسەر چەندین بابەتی جیاواز دانوستانەكانیان بەردەوامن و هیوای خواست بەم نزیكانە بگەنە رێككەوتن.
    ئەمەش لە كاتێكدایە ماوەیەكی زۆرە بەهۆی تەنگەژەی ئابوری و قەیرانی دارییەوە دۆخی ناسەقامگیری سیاسییەوە ئابوری لوبنان بە قۆناغێكی سەختدا تێپەڕدەبێت و هاوڵاتییانی ئەو وڵاتەش لە دۆخێكی خراپدان.
    شامی وتیشی: "هیوادارین لەم خولەدا یان خولێكی تر بگەینە ڕێككەوتن، لەئێستادا دانوستانەكان جەخت لەسەر چەند تەوەرێك دەكاتەوە: چاكسازی و بنیاتنانەوەی كەرتی بانگ، سیاسەتی دارایی هاوسەنگ بۆ خزمەتكردنی قەرزی گشتی، چاكسازی كەرتی گشتی و كارەبا.
    وتیشی: كۆمپانیای"(كەی پی ئێم جی) چاودێری بانكی لوبنان دەكات و بانكەكە لیستی ئەو بڕە زێڕەی لە دەستدایە بەڕێوەدەبات و دەستی كردووە بە پرۆسەی ژمێریاری".