بەغداد - INA
حاكم زاملی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داوای كرد لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران پێكهێنانی لیژنەی باڵای ئاوی پێكبهێنێت وداوا لە وڵاتانی دراوسێ بكات لەسەر ئەو دۆسێییە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەڕاگەیندراوەكدا كەئاژانسی هەواڵی عێراقی پێگەیشت تیدا هاتووە: زاملی ئەمڕۆ لەنووسینگەی خۆی میوانداریی وەزیری سەرچاوەكانی ئاو مەهدی ڕەشید حەمدانی و ستافی وەزارەتەكەی كرد.بەمەبەستی پەرەپێدانی چارەسەری ڕاستەقینە و چارەسەری بۆ قەیرانی ئاو و گفتوگۆكردنی پلانی وەزارەت بۆ وەرزی هاوینی داهاتوو و گرنگترین گرفتەكانی ئەم دۆسیەیە"
بەپێی ڕاگەیندراوەكەی نووسینگەی جێگری یەكەمی سەرۆك وەزیران ،زاملی داوای لەمستەفا كازمی سەرۆك وەزیران كرد بەپێكهێنانی لیژنەیەك لە ئاستێكی باڵا كرد بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی ئاو و بەڕێوەبردنی بەشێوەیەكی كاریگەر لە بەرزترین ئاستەكان وەك دۆخی وڵاتانی دراوسێ و دەستتێوەردانی ڕاستەوخۆ بۆ ئاراستەكردنی وڵاتانی دراوسێ و فشارخستنە سەریان بۆ زیادكردنی پشكی عێراق..
هەر لە راگەیندراوكەدا هاتووە میوانداریكردنی وەزیر سەرچاوەكانی ئاو بەشێك بوو لە جووڵەیەكی جدی پەرلەمان بۆ دەستنیشانكردنی هۆكارەكانی قەیرانەكان و ڕێگاكانی چارەسەركردنی و دابینكردنی پشتگیری پێویست بۆ وەزارەت بەتایبەتی سەبارەت بە زیادكردنی دابین كردنی لایەنی دارایی لە بودجەدا كە یارمەتیدەرە لە سەركەوتنی بەڕێوەبردنی ئەو دۆسێیە.