وەزارەتی كشتوكاڵ: لە هەوڵی بەدەستهێنانی سیستەمی مۆدێرنی ئاودێریداین

ئابوری
  • 4-04-2022, 14:07
  • +A -A

    بەغداد ـ INA

    وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: بەرەو گرێبەستی سیستەمی مۆدێرنی ئاودێری لەگەڵ تورکیا و سعودیەدا دەڕۆن و هاوکات پێدانی قەرز بەسودی 5٪ بۆ کڕینی ئەو سیستمانە ئاشکرا دەکات.
    مەهدی سەهر جبوری بریکاری وەزارەتی كشتوكاڵ بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ڕاگەیاند: بەرکەوتنی عێراق بۆ هەر ساڵێکی وشکەساڵی یان کەمی داهاتی ئاو کاریگەری دەبێت لەسەری، و وتیشی: ئارەزووی گرێبەستی کڕینی تەکنەلۆجیای مۆدێرنی ئاودێری لە تورکیا و سعودیە هەیە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: کۆبونەوەیەک لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا لەبارەگای وەزارەت ئەنجامدرا سەبارەت بەگرێبەستی شەراکەت و ڕێکخستنی وەزارەتی کشتوکاڵ بەو تەکنیکە ئاودێریانەی کەپێویستە، و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانیش هەیە بۆ ساڵی 2022 هانی کڕینی تەکنیکی ئاودێری دەدات.
    ئاشكراشیكرد: پێدانی قەرزی یەک جار هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە سیستەمی مۆدێرنی ئاودێری بە سودی 5٪ ، هەروەها وتیشی: عێراق یەکێکە لەو وڵاتە پێشکەوتووانەی بیر و ئاوی ژێرزەوی بەکاردێنن، بەڵام دواکەوتنی ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی بیر بۆ کشتوکاڵ کاریگەری خراپی لەسەر کەرتی کشتوکاڵ هەبووە.
    وتیشی: وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو پێشنیاری کردووە کە لە ناوچە کشتوکاڵییەکان مۆڵەتی بیرلێدان بدرێت.