بهغدادـ INA
فەرمانگەی کەشناسی ئەمڕۆڕۆژ دووشەممە باری کەش وهەوای بۆچەند ڕۆژی داهاتوو ڕاگەیاند وپێشبینی کرد کە ڕۆژانی پێنجشەممەو هەینی تەپ وتۆزێکی زۆردەبێت.
لەبەیاننامەیەکدا فەرمانگەی کەشناسی کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی کەوتووه روونی کردەوە کەکەشی عێراق سبەی بەگشتی ساف وپەڵە هەوردەبێت و پلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشووتر نزمتر دەبێت، ڕۆژی چوارشەممەش ساف وپەڵە هەور دەبێ لەناوچەکانی باکوور وناوەڕاست ڕێژەیەک تەماوی دەبێت وپلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشووتر بەرزتر دەبێتەوە.
هەروەها بەیاننامەکە ڕوونی کردەوە کەڕۆژی پێنجشەممە پەڵە هەوروساف دەبێت و پلەکانی گەرمادادەبەزێت لەناوەڕاست و باکووردا، لەباشوریش تاڕاددەیەک وەک یەک دەبێت، هەروەها ڕۆژی هەینی لەناوچەکەنی ناوەڕاست وباشور پلەکانی گەرما تۆزقاڵێک لەڕۆژی پێشووتر بەرزتر دەبنەوەکەچی لەباکووری ووڵات تاڕاددەیەک نزیکی ڕۆژی پێشتردەبێت.