بەغداد ـ INA
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە وادەی دەستپێکردنی مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی و پێدانی 100 هەزار دینارەكەی دیاریکرد.
زیكرا عەبدولڕەحیم بەڕێوەبەری دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە وەزارەتەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ڕاگەیاند: پەسەندكردنی پێدانی 100 هەزار دینارەكە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە قبوڵكراوەو هیواخوازن کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی بكرێت.
وتیشی: ۱٠٠ هەزارەكە پاش مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی دابەش دەکرێت، پارەكەش دەستەبەر كراوە.
لەلایەن خۆیەوە نەجم عەقابی وتەبێژی وەزارەتەکە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: تا ئێستا دەست بە مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی نەكراوەو ئەمڕۆ یان سبەینێ دەست پێدەكات.