فوتساڵی عێراق لەپاڵاوتنی ئاسیا لەگەڵ ئیمارات یاری دەكات

وەرزش
  • 4-04-2022, 13:46
  • +A -A

    بەغدا  INA
    سبەی سێ شەممە كاتژمێر 11:3 لە پاڵاوتنی ئاسیا هەڵبژاردەی فوتساڵی عێراق  لەدەسپێكی یارییەكانی ئەم پاڵەوانیەتییە رووبەڕووی هەڵبژاردەی فوتساڵی ئیمارات دەبێتەوە، لە هۆڵی (هەیئە) ی وەرزشی لە شاری فوجێڕەی ئیماراتی.
    یەحیا زەغیر، ئەندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ناوەندی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی (INA) پێی ڕاگەیاندبوو، وتی: هەڵبژاردەی فوتساڵی عێراق  توانای ئەوەی هەیە كە یەكێك لە بلیتەكانی سەركەوتن بۆ  كۆتایی جامی ئاسیا بفڕێنێت و بەدەست بێنێت.
    لای خۆیەوە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فوتساڵی عێراق  محەمەد نازم شەریعی لەبەیاننامەكەدا تەئكیدیكردەوە كە  یاریزانەكان گەیشتوونەتە ئاستی ئامادەیی تەواو كەتوانایان هەیە خاڵەكانی یاریەكە بەرامبەر ئیمارات بەدەست بێنن،وە داواكاری یاریزانەكان ئەوەیە بوونیان لە قۆناغی كۆتایی ئاسیا هەبێت.
    دوا مەشق وراهێنانی هەڵبژاردەی فوتساڵی عێراق كۆتایی هات لەهۆڵی هەیئەی  وەرزشی لەفوجێڕە كە میوانداری یارییەكانی پاڵاوتن دەكات.