بەغداد – INA
دەستەی دەروازە سنورییەكان رایگەیاند: لە بەندەری ئوم قەسری باكور دەستیان بەسەر دوو كۆنتێنەری باردا گرتوە كە بە پێچەوانەی رێنمایەكان هاوردەكراون.
دەستەی دەروازە سنورییەكان ئەمڕۆ دوو شەممە لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كەوتوە، راگەیاند: دەستەی دەروازە سنوورییەکان بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی لیوا عومەر وائیلی بەردەوامە لە کارکردن لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی کەڵەکەبوونی ئەو كۆنتێنەرانەی کە ماوەی یاساییان تێپەڕاندووە بۆ مانەوەیان لە بەندەرەکانی عێراق بەبێ گەڕاندنەوەی بۆ ئەو شوێنەی كە هێنراون.
ئاشكراشكرد: لیژنەیەک لە بەندەری ئوم قەسری باكور بەهاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی گومرگدا پێکهێنراوە، وتیشی: دوو كۆنتێنەر کە بریتین لە (ئێکسسواراتی مۆبایلی قەبارە جیاوازەکان) دەستیان بەسەردا گیراوە كە بەپێچەوانەی مەرج و رێنماییەكان هاوردەكراون.
راشیگەیاند: لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ ئادەكردنی نوسراوی دەستبەسەرداگرتنەكەو رەوانەكردنی بۆ دادگا بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی گونجاو دژ بە سەرپێچیکاران.