بەغداـ INA
ڕاهێنەری یانەی باسكەی زانكۆی دیجلە حارس موبەشیر تەئكیدیكردەوە كەیاری ئەمڕۆی بەرامبەر نەوتی بەسڕەدا یەكلاكەرەوەیە ودابەشی دوو ناكرێت.
موبەشیر لەلێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گوتی: یانەكانی دیجلە ونەوتی بەسڕە ڕووبەڕووی یانە بەهێزەكان بوونەوە لە چوارگۆشەی زێڕین وەك یانەكانی شوڕتە و نەوت و ئەو یانانە یەدەگەكانیشیان ئاستیان بەرزە، وتیشی : یانەكەمان هەموو كەل وپەلی ئامادەیە بۆ یارییەكەی لەگەڵ یانەی نەوتی بەسڕە وبەیاری یەكلاەرەوە وەسفی كرد وناكرێت دابەشی دوویبكەین،لەمە زیاتر هیچ شتێكی ترنیە،ئێمە یانەكەمان لەكاتی پشووێكی باش بوو،بەڵام یانەی نەوتی بەسڕە چەند یارییەكی تری هەبووە وئەنجامی داوە.
حارس موبەشیر وتیشی: یارییەكەی ئەمڕۆ زەحمەت نییە، بەتایبەتی كە دوای رۆژوو شكاندن بەڕێوەدەچێت، ههروهها ئەو دوو تیپە ئاستێكی نزیكیان هەیە و ئاواتی ستافی ڕاهێنەرایەتی و یاریزانان ئەوەیە بە تەواوكردنی سێیەم كۆتایی بەم وەرزەی ئێستا بهێنن وپلەی سێیەم بەدەست بێنن.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد