بەغداد ـ INA
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: کۆبوونەوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای سەلاحەدین ئەنجامدرا بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی نیشتەجێبوونیان.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە بەیاننامەیەكدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) كەوتوە، دەڵێت: جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان فەریقی یەكەمی روكن عەبدولئەمیر شەمەری گەیشتە پارێزگای سەلاحەدین و لەگەڵ عەممار جەبر پارێزگار و بەرپرسە ئەمنیەكانی ئۆپەراسیۆنی سەلاحەدین و سامەڕا کۆبووەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: کۆبوونەوەی بە ئامادەبوونی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و مرۆیی و حكومی و ناحکومییەکان بەڕێوەچوو، تیایدا چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی ئاوارەکان و گەڕانەوەی خێزانەکان بۆ ناوچەکانی نیشتەجێبوون و دابینکردنی خزمەتگوزاری مرۆیی و بەدیهێنانی پێکەوەژیانی ئاشتیانە تاوتوێكرا.