راوێژكارێكی كازمی بیرۆكەیەك بۆ دۆسیەی دەرچوانی بێكار دەخاتەڕوو

سیاسی
  • 3-04-2022, 20:56
  • +A -A

    بەغداد – INA
    مەزهەر محمد ساڵح روێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق بیرۆكەیەك بۆ چارەسەكردنی دۆسیەی دەرچوانی بێكاری زانكۆ و پەیمانگا حكومی و تایبەتیەكان ئاشكرادەكات.
    مەزهەر محمد ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: لە بەرنامەی 10 ساڵی داهاتوو بۆ بنیاتنان و گەشەپێدان پێویستە ئەولەویاتی دامەزراندن  زیاتر بۆ  دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان بێت.
    وتیشی: پێویستە ئەولەویات بدرێتە دەرچوەكان لە دامەزراندنی كارمەنداندا لە جێبەجێردنی پرۆژەكاندا,پێویستە حكومەت لە رێگەی پرۆژەی وەبەرهێنان و كەرتی تایبەتەوە پشتیوانیان بكات بۆ وەگەڕخستنیان.
    ئاماژەوی بۆ ئەوەشكرد: پێویستە داتابەیسێكی وردی دەرچوانی بێكار هەبێت و بەپێی دابەشكاری پۆلێن بكرێن.