دەستپاكی: بڕیاری بانگهێشتکردنی پارێزگاری سەڵاحەدین دەركراوە

ناوخۆ
  • 3-04-2022, 20:32
  • +A -A

    بەغداد – INA
    دەستەی دەستپاكی عیراق ئەمڕۆ یەكشەممە بڕیاری بانگێشتکردنی بۆ پارێزگاری سەڵاحەدین دەركرد, بەتۆمەتی ئیبتزاز و وەرگرتنی پارە لە بەڵێندەرێك.
    فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستەی دەستپاكی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە, دەڵێت: دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخی دووەم بڕیاری داواكردنی بۆ پارێزگاری سەڵاحەیدن دەركردووە بەهۆی تۆمەتباركردنی بە ئیبتزازی بەڵێندەرێك و  وەرگرتنی پارە لەبەرامبەر ئەنجامدانی ئەو پرۆژانەی لە پارێزگاكە ئەنجامیداوە.
    وتیشی: بڕیارەكەی دادگا بەپێی حوكمەكانی بڕیاری (160 ساڵی 1983) دەركراوە، كە سزاكەی بەندكردنە بە زیاتر لە 10 ساڵ و غەرامەكردن بۆ هەر فەرمانبەرێك كە بەرپرسیارە بە خزمەتی گشتی و داوای دیاری و قازانج  سودی كردبێت.