به‌غدادـ INA
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق حاكم زاملی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دووپاتیكرده‌وه كه ده‌رفه‌تێكی زێرین له‌به‌رده‌م كۆمپانیه‌كانی ئوسترالی هه‌یه بۆ ئه‌وه وه‌ربه‌هێنان له‌عێراق بكه‌ن.
به‌پێی راگه‌یاندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كه به‌ده‌ست به‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی كه‌وتووه" زاملی پێشوازی له‌بالیۆزی ئوسترالیا له‌به‌غدا باۆڵ ئه‌لیزابێت كانڵی كردووه و باسیان له‌په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و ئوسترالیا و چۆنیه‌تی به‌هێزكردنی ئه‌م په‌یوه‌ندیانه و دواپێشهاته‌كانی سه‌ر گۆره‌پانی ناوخۆیی كردووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه زاملی راگه‌یاندووه" ئێمه رژدین له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ستراتیژیه‌تێكی كاریگه‌ر بۆ به‌ده‌ست خستنی گه‌شه‌بوونێكێ به‌رده‌وام، له‌چوار چێوه‌ی پێشخستنی هه‌ردوو كه‌رتی كشتوكاڵی و پێشه‌سازی و راكێشانی كۆمپانیه وه‌به‌رهێنانه به‌ناوبانگه‌كان، هه‌روه‌ها ته‌كیدی له‌سه‌ر بوونی ده‌رفه‌تی باش و زێرین له‌به‌رامبه‌ر كۆمپانیه ئوسترالیه‌كانی كردووه كه‌له‌عێراق وه‌به‌رهێنانی بكه‌ن.