بەدواداچون – INA
وەزارەتی بەرگری روسیا رەتیدەكاتەوە هێزەكانیان لە شاری بوچا لە دەرەوەی كییڤ خەڵكی مەدەنیان كوشتبێت, كە ئێستا لە ژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی ئۆكرانیادایە.
وەزارەتی بەرگری روسیا ئەمڕۆ یەكشەممە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لەو كاتەی ئەو شارە لە ژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی روسیادا بوو هیچ هاوڵاتیەكی ناوچەكە رووبەڕووی توندوتیژی نەكراوەتەوە.
تەئكیدیشیكردەوە: كە سوپای روسیا 452 تۆن هاوكاری مرۆیی بەسەر هاوڵاتیانی ناوچەكەدا دابەشكردووە.
وتیشی: هەموو دانیشتانی ناوچەكە دەرفەتیان هەبوو بەئازادی ناوچەكە بە جێبهێڵن لە باكوری شارەكە لە كاتێكدا كەناری باشوری شارەكە بە بەردەوامی لە ژێر ئاگربارانی هێزەكانی ئۆكرانیادا بوو.