بەدواداچوون – INA
كاتژمێرەكانی رۆژووگرتن لە وڵاتانی عەرەبی زۆرترینیان دەگاتە زیاتر لە 15 كاتژمێر و كەمترینیشیان دەگاتە 13 كاتژمێر و نیو.
بەپێی ئو زانیارییانەی لەبەردەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)دایە, لە وڵاتانی (عێراق، مەغریب، تونس، لیبیا،جەزائیر) بە بەراورد بە وڵاتانی تری عەرەبی زۆرترین ماوەی رۆژووگرتن تۆمار دەكرێت و دەگاتە 15 كاتژمێر و نیو, هەروەها لە وڵاتانی (میسر، قەتەر، كوەیت، ئیمارات، لوبنان، ئوردن، سعودیە، عەمان) ماوەی رۆژووگرتن 15 كاتژمێرە.
هەروەك لە وڵاتانی (یەمەن، بەحرەین، مۆریتانیا، فەڵەستین) ماوەی رۆژووگرتن 14 كاتژمێرو نیوە, لە وڵاتانی (سوریا، سودان)یش 14 كاتژمێرە، بەڵام لە وڵاتانی (جزر قەمەر و سۆماڵ) بە بەراورد بە وڵاتانی تری عەرەبی كەمترین ماوە رۆژووگرتن تۆمار دەكرێت كە دەگاتە 13 كاتژمێر و نیوە.