بەغداد/ INA
ئەمرۆ یەک شەممە وەزارەتی ژینگە دووپاتیکردەوە کە دید و تێروانینێکی 10 ساڵەی ئامادەکردووە بەبەشداری شارەزایانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەش و هەوا و کەمکردنەوەی زیانەکانی، هاوکات تێبینیشیکرد کە گۆڕانی کەش و هەوا لەپشت هەندێک گۆرانکاریەکانی ژینگەوە بێت لە ناوچەکە.
جاسم فەلاحی، وەزیری ژینگە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ڕاگەیاند: "گۆڕانی کەش و هەوا کێشەیەکی جدییە و عێراق یەکێکە لە پێنج وڵاتە کاریگەرەکان"
وتیشی: "تێکچونی کەش و هەوا لە ئەنجامی گۆڕانی کەش و هەوادا هەیە کە پێشوەخت ڕوو دەدات و کاریگەری ڕوونی لەسەر ژینگەی عێراق هەیە و لە هەندێک ناوچەدا دێت بە شێوەی لافاو .
وتیشی: "وەزارەت سیاسەتێکی باڵای هەیە بۆ چارەسەرکردنی گۆڕانی کەش و هەوا کە بۆ ماوەی سێ ساڵ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندکراوە بۆ کارکردن لەگەڵ بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان"
ھەروەک وتیشی: "بەبەشداری شارەزایانی نێودەوڵەتی بۆ ماوەی 10 ساڵی داهاتوو تێڕوانینێکمان بۆ داهاتوو ئامادەکردووە بۆ چارەسەرکردنی دیاردەی گۆڕانی کەش و هەوا و بەبەشداری کەرتی تایبەت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ناوەندە زانستی و ئەکادیمیەکان و تەرکیزکردنە لەسەر ڕۆڵی گەنجان و ژنان کە ئەمەش سیاسەتی سەرەکیمانە
جەختیشیکردەوە کە پێویستە هەموو سێکتەرەکان بەپێی دووربینی کاربکەن بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی ئەم گۆڕانکاریانە کە بەدوو ھەنگاو جێ بەجی دەکرێت کە یەکەم لە ساڵی 2020-2025 جەخت لەسەر کەمکردنەوە و دەرکردن پاشماوە پیسبوەکانی ژینگە بە یەکخستنی بەشداری نەتەوەیی عێراق و دووەمیان لە ساڵی 2025 بۆ 2030 کە جەخت لەسەر پێویستی گواستنەوەی تەکنەلۆجیایە کە زۆر گرنگە، بەتایبەتی لە کەرتی بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو و کەرتی کشتوکاڵدا.