بەغداد/ INA
دوا نیوەرۆی ئەمرۆ یەک شەممە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ، چەندین ڕێنمایی لەسەر دابینکردنی پێداویستی بۆ وەزارەتی کارەبا دەرکرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە رایگەیاند :موستەفا کازمی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی وزەی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد و تێیدا کورتە باسێکی لەسەر دابینکردنی پێداویستیەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وەرزی هاوینی ئەمساڵدا پێشکەشکرد .
سەرۆک وەزیران جەختی لەسەر "ڕێنوێنی پێشووی خۆی کردەوە لەسەر گرنگی تەواوکردنی ئامادەکارییەکان و دروستکردنی هەموو ئامراز و بەدیلێک بۆ زامنکردنی سەقامگیریی بەرهەمهێنانی وزە و لە هەلومەرجی جۆراوجۆری کەش و هەوادا"
کازمی وتیشی: "دەبێت بەرەنگارییەکانی پلەی گەرمای بەرزی هاوین و گۆڕانی کەش و هەوا بە چارەسەری کرداریی و خێرا چارەسەر بکرێن، کە بەھۆی پلانی خراپی کەرتی وزە لەرابردوودا قەیرانی کارەبای جێھێشتوە بۆ ئەمرۆ"
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتوە کە کازمی ریگەیاندوە کە "تاوەرەکانی کارەبایی پێشتر تێکشکێنراون و بوونەتە ئامانجێکی تیرۆریستی و پێویستی بە پرۆسەی خێرا و دەسپێشخەری دروست بۆ گەڕاندنەوەی بەرهەمهێنان و پێدانی کاتژمێری زیاتری کارەبا بۆ هاوڵاتیان"
ھەروەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "کازمی زنجیرەیەک ڕێنمایی دەرکردووە سەبارەت بە دابینکردنی پێداویستیەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ زامنکردنی باشترین پرۆسەی پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان لە هاویندا".