بەغداد/INA
ئەمرۆ یەک شەممە سەرۆک وەزیران لەوتەیەکدا کە بەئامادە بونی چەندین فەرماندەی پۆلیس و ئاسایش و رووبەرووبونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان ئامادەی بون رایگەیاند کە سوتاندنی بارەگای حزبی جێگای قبوڵکردن نی یە کە لە ھەفتەی رابردوو روویدا .
لەچوارچێوەی ئەو سەردانەیدا کە بۆ بارەگای وەزارەتی ناوخۆ ئەنجامیدا و ئاژانسی ھەواڵی عێراقیINA رووماڵی کرد ، سەرۆک وەزیران موستەفا کازمی وتی:گەلەکەمان چەندین ساڵی دوور و درێژی لە ئازار و نەھامەتیانەی چەشت .
لەدوای ٢٠٠٣ دەرفەتێکی نوێ ھاتە پێشەوە بۆ مەبەستی کۆنترۆلی دۆخی ئەمنی و ئابوری و کۆمەڵایەتی ، بەڵام دۆخی ناوخۆ و دەرەوەو ھەرێمایەیی عێراق بەرەو قۆناغێکی دارماندنی ھێزی مرۆيى و ئابووری برد . بەلام گەلەکەمان بەردەوامیدا بە خۆراگری و مانەوەلە تەواوی عێراق .
ھەروەک وتیشی گەلەکەمان لە تەواوی عێراق لە بارودۆخێکی کۆمەلایەتی تایبەتدا رۆژانی مانگی رەمەزانی پیرۆز بەرێدەکات لەنیوان رۆژ ئاوابون و کاتی بەربانگ دا پێویستە ھێزە ئەمنیەکان تێگەیشتن و رێنوێنی ئیجابیان ھەبێت بۆ ھاوڵاتیان لەو فشارانەی کە بەدرێژای رۆژ و لەسەریانە بە ئارامگرتن لەگەل جولەوخواستی کۆمەڵگا .
سەرۆک وەزیران ، جەختیشیکردەوە: "پێویستە سەرکردەکانی پۆلیس رێنوێنی ئەمنی بڵاو بکەنەوە بەپێی پلانی نوێ دایبڕێژن کە پۆلیسی مەیدانی بەپێی ناوچەکانی ئامادەبونی کۆمەڵایەتی لەمانگی ڕەمەزاندا ھەر لەڕێستۆرانت و پارک و مزگەوت و مەزارگە پیرۆزەکان و بازاڕ ئامادەیان ھەبێت .
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: "پێویستە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ لە دوای خۆرئاوابوونەوە چڕی جوڵە لەبەرچاو بگرن و دەبێت بەرپرسانی ئاسایش یان پۆلیس لە شەقام مامەڵەیەکی هێمنانە بکەن و خۆیان بپارێزن لە هەڵچون و توڕەبون .
وتیشی: "پێویستە سەرکردەکانی ئاسایش بەڕەهەندێکی کۆمەڵایەتیەوە خولی پشکنینیان لەسەر جومگە ئەمنییەکان و دەزگا ئەمنییەکان ئەنجام بدات، بۆ ئەوەی هەموو دامەزراوەکان هەست بەجددی بکەن لەبارەی کارەکەیانەوە "
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: "ئێمە لەبەردەم دەرفەتێکی ڕاستەقینەداین بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەرەڕای ئەو تەحەدایانە کە هەوڵەکانمان دەتوانێت ببێتە هەلی سەرکەوتن و ئەمەش تەنیا لە ڕێگەی دڵسۆزی بۆ ناسنامەی نەتەوەیی عێراق ئەنجام دەدرێت"
کازمی بۆ وەزارەتی ناوخۆی وتیشی: "ئەوەی کە وەک سەرکردە ئەمنییەکان پێویستە لەسەرتان ئەوەیە کە لە فشارە سیاسییەکان ئازابن کە لەلایەن ھەر گروپ و لایەنێکەوە بێت ، پێویستە تەنها وەفا بۆ عێراق هەبێت بەجۆرێک هیچ هەڵبژاردنێکی ترمان نەبێت"
وتیشی: پێویستە"شکۆی دەوڵەت پارێزراوەبێت و زۆر گرینگە شەقام ئامادەیی ھەبێت ، لەھاوکاری ھێزە ئەمنیە کان بۆ چەسپاندنی یاسا ، بەداخەوە کە زۆر جار شکۆی دەوڵەت بەھۆی ھەندێک باردوخۆی سیاسی و کۆمەڵاتی پێشەلدەکرێت و پێچەوانە دەبێتەوە لەگەڵ ئەو تێگەیشتنەی کە پێویستە ھاوڵاتی بۆ دەوڵەت ھەیبێت ، کە زۆر جار خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ تەکنەلۆجیا لێکەوتی ئەخلاقی لێ دەکەوێتەوە .
کازمی جەختیشیکردەوە: پێویستە پابەندبن بە بەدواداچوونەوە ، ئەمەش ئەرکی فەرماندە ئەمنییەکان و وەزیرە تا سادەترین یەکە کە پۆلیسێکە لە شەقامەکە کە بەدواداچوونی ھەبێت بۆ هەموو وردەکارییەکان لە پابەندی پابەند بوون بە ئەرکەکانیدا ،کازمی ئاماژە بەوە دەکات کە "زیادبوونی رێژەی پێشێلکاریەکان لەسەر سیستمی ترافیک کە هەندێک جار پۆلیسی ترافیک هیچ کاردانەوەی نابێت، ئایا پێویست دەکات وەزیری ناوخۆ یان سەرۆک وەزیران خۆی بێتە خوارەوە بۆ بەدواداچوون، لەکاتێکدا پۆلیس دەسەڵاتی یاسای خۆی ھەیە.
سەرۆک وەزیران ، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: "کەسانێک هەن دەڵێن شکستهێنا لەجێبەجێکردنی ئەرکیان ، ئەمەش بۆ ترسە لەدادگا کە نابەرپرسیار و نابەرپرسیارانەیە، چونکە دەوڵەت یاسا و فەرمانە و لەسەرووی هەمووشیانەوە" سوتاندنی بارەگاکانی حزبەکان کە لە ھەفتەی رابردوو روویدا لە کاتێکدا کە ئەو هێزەی بەرپرس بوو لە ئەرکەکە چاودێری دەکرد. ئەوە قبوڵ ناکرێت و بەرپرسیار دەبێت بەرپرسیاریەتی ھەڵگرێت و یاسا بەچسپێنێت .
وتیشی: "پێویستە کەموکوڕییەکە دەستنیشان بکەین و شەرم لەدۆزینەوە و چارەسەری نەکرێت، هەروەک نەخۆشێک پەنا بۆ پزیشک دەبات بۆ چارەسەرکردن"
وتیشی: "پاراستنی کەرامەتی هاوڵاتیان بە ئاسایش و لەلایەن ئاسایشەوە دەست پێدەکات" و جەختی لەسەر پێویستی ڕێسایی گشتگیر لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی وەزارەتی ناوخۆ بەپێویست زانی ، بۆ خەزمەتکردنی ھاوڵاتیان.
لەکۆتایدا کازمی رایگەیاند کە زۆربەی دامەزراوەکانی عێراقدا دەرگا بۆ گەندەڵی هەیە، کە دیاردەیەکە دوای ڕووخانی ڕژێمى دیکتاتۆر بەردەوامی ھەبوە ، ئێمە رووبەرووی دەبینەوە زۆر بە توندی ، کازمی بە بازنە ئەمنیەکانی وەزارەتی ناوخۆشی وت کەدەبێت زۆر بەتوندی مەمەڵەگەڵ مادەھۆشبەرەکان بکەن ، کە وەک تیرۆر و داعش مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و ئەمە گێچەڵێکی جدییە کە نابێت ڕێگە بدەین دزە بکاتە ناو کۆمەڵگای عێراقەوە و پێویستە کادیرانی وەزارەتی ناوخۆ هۆشیار بن لە بڵاو بوونەوە لە ماددە هۆشبەرەکان.