بەغداد/ INA
ئەمرۆ یەک شەممە پارێزگای ئەنبار ئاوەدانکردنەوەی وێستگەی وزەی ئەلقائیم ڕاگەیاند.
عەزیز خەلەف ئەلتەرموز ڕاوێژکاری وزەی پارێزگای ئەنبار بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "وەزارەتی کارەبا رەزامەندی دەربڕیوە بۆ نۆژەنکردنەوەی کارگەی کارەبای "سەعدە "کە دەکەوێتە قەزای ئەلقائیم لە ڕۆژئاوای ئەنبار وەک بەشێک لە قەرزەکانی وویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا GE .
وتیشی: "قایمقامیەتی قەزای قائیم بەردەوامە لە لابردنی پاشماوەی ڕووخاوەکانی بینای وێستگەی کارەبای "سەعدە"کە پێشتر لەلایەن چەتەکانی داعشەوە تێکدرابوو بۆ مەستی ئابلوقە دانی شارەکە وەک مۆڵگە بەکاریان دەھێنا . ھاوکات دەست بە نۆژەنکردنەوەی دەکات.