یەکەم ناوەندی شوشتنی گورچیلە لەشاری کەرکوک دامەزرا

ناوخۆ
  • 3-04-2022, 15:20
  • +A -A

    کەرکوک / INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک دامەزراندنی یەکەم سەنتەری شوشتنی گورچیلەی لە پارێزگاکە ڕاگەیاند.
    "نەبیل حەمدی، بەڕێوبەری تەندروستی کەرکوک بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ووت: "کاری پرۆژەکە بۆ دامەزراندنی سەنتەری شوشتنی گورچیلە بە پاڵپشتی وەزارەتی تەندروستی بە دابینکردنی 12 قەرەوێڵە لە قەزای حەویجەی باشوری کەرکوک کرایەوە.  
    وتیشی"یەکەم پرۆژەی لەو جۆرەیە ،کە توشبوانی نەخۆشی گورچیلەی تیدا چارەسەر بکرێت لە قەزاکە" 
    ھەروەک وتیشی"سەنتەرەکە بۆ ماوەی پێنج ساڵ بە کەلوپەل و  پێداویستی  ئامادەکراو  بەپێی گرێبەستەکە لەگەڵ کۆمپانیای کیمادیا، ئەمەش بۆ دڵنیابوون لە کار و سەرکەوتنی سەنتەرەکە، ئاشکراشیکرد کە ئەولەویەت بۆ پشتیوانیکردن لە کەرتی تەندروستی دابینکردنی خزمەتگوزاریە بۆ "نەخۆش"بەتایبەت ئەو کەسانەی کە بە بەئازارەکانی نەخۆشی گورچیلەوە دەناڵێنن .
    ئەوە جگە لەوەی مەودایەکی زۆر لە نێوان قەزاکە و ناوەندی شاردا ھەبوو ، ئەمەش بۆ چارەسەر ئەرکی نەخۆشی قورستر کردبوو.
    حەمدی"روونیشیکردەوە کە سەنتەرەکە پرۆژەیەکی گرنگە و خزمەت بە خەڵکی قەزای حەویجە دەکات و ھاوکات دەرفەتێکە تا ئاستی تەندروستی خۆی بەرز بکاتەوە لەبارەی چارەسەری نەخۆشی گورچیلە"