وەزارەتی پەروەردەی بڕیاریدا تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بۆ دوای جەژنی رەمەزان دوابخات

ناوخۆ
  • 3-04-2022, 14:24
  • +A -A

    هەولێر  --INA
    وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا، تاقیكردنەوەكانی  قوتابیان و خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بۆ دوای جەژنی رەمەزان دوابخات.
    ئالان حەمە سەعید لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بۆ بەرژەوەندی قوتابیان و خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بۆ ئەوەی دەرفەتی باشتری خوێندنیان هەبێت، تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ پاش جەژنی رەمەزانی پیرۆز دوادەخرێت.
    جەختی لەوەش كردووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەكان نوێترین هەمواری ساڵنامەی خوێندن و تاقیكردنەوەكان دەخاتەڕوو.