بەغداد /INA
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەمڕۆ یهكشەممە رایگەیاند کەڕێژەی زیادکردنی دانیشتوانی عێراق لەکەمبوونەوەدایە، لەمبارەیەوە ووتەبێژی وەزارەتی پلاندانان (عبدالزهرةالهنداوي) لەلێدوانێکدا بۆکەناڵی العراقیە کەئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدوداچوونی بۆکرد ووتی :پێش (١٠) ساڵ ڕێژەی زیادبوونی ساڵانەی دانیشتوان (3۰3٪) بوو کەچی ئێستا بۆڕێژەی (2.6٪) دابەزیوە، وتیشی هۆکارەکان بەشێکی بۆنزمبوونەوەی وەچەخستنەوە دەگەڕێتەوە کەجاران (٥) منداڵ بوو کەچی لەئێستادا ڕێژەکەی (٣) پۆینت (٥) ە بۆهەر خێزانێک.
هەروەها زۆربوونی حاڵەتی هۆشیاریش یەکێکە لە هۆکارەکان چونکەهەندێک خێزان هەن تەنها یەک یان دوومنداڵیان دەبێت ، هەروەها ووتی ژمارەی دانیشتوانی عێراق گەیشتووەتە (٤١) ملیۆن کەس کەڕێژەی (٥٠٪) یان لەتەمەنی (٤٩) تا (٥١) ساڵیدان وتوانای وەچەستنەوەیان هەیە وئاماژەشی بەوەدا کەداڕشتنی یاسایەک بۆسنوردارکردنی وەچە هەندەسەهل وسانانیە لەبەر ئەوسیستەمە کۆمەڵایەتیەی کەلەئاراداهەیە، سەبارەت بەزیادبوونی خواست لەسەر خۆراک لەمانگی ڕەمەزاندا ( عبدالزهرة) ووتی ئەمە پەیوەندی بەتوانای کڕینەوە نیە.
بەڵکو پەیوەندی بەمتمانەی هاووڵاتیانەوە هەیە وخێزانی عێراقی(٣٢٪)ی داهاتی خۆی بۆخواردن خەرج دەکات.