دادگای باڵا گفتوگۆ لەگەڵ یەكێتی یاساناسان دەكات بۆ چارەسەركردنی كێشەكان

سیاسی
  • 3-04-2022, 12:16
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەمڕۆ یەكشەممە لەگەڵ یەكێتی یاساناسان كۆبوویه‌وه‌ وچه‌ند پرسێكیان تاوتوێ كرد به‌مه‌به‌ستی چارەسەركردنی ئەو كێشانەی كە ڕووبەڕووی یەكێتی یاساناسان دەبنەوە لە كاتی كاركردنیدا لە دادگاكاندا.
    لە راگەیەندراوێكدا كە به‌ده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووه‌  ئەنجومەنە باڵای دادوه‌ری ڕایگەیاند: "سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، حاكم فایق زیدان، پێشوازی كرد لە هەریەك لە محەمەد نعمان داودی سەرۆكی یەكێتی یاساناسانی عێراقی و ئەندامانی ئەنجومەنی یەكێتییەكە.
    وتیشی: "هەردوولا تاوتوێی ئەو كێشانەیان كرد كە ڕووبەڕووی یاساناسان دەبنەوە لە كاتی كاركردنیدا لە دادگاكاندا".
    سەرۆكی یەكێتی یاساناسان قەڵغانی یەكێتیەكەی پێشكەش بە سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری كرد.