بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی" سزای ئەو كەسانە دەدات كە بە شێوازێكی مەترسیدار پێشبڕكێ بە ئۆتۆمبێلەكانیان دەكەن

ناوخۆ
  • 3-04-2022, 12:09
  • +A -A

     سلێمانی ـINA 

    ڕاگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە ئەمڕۆ بڵاویكردەوە رایگەیاند، "ماوەیەكە دوو دیاردە لە بواری هاتوچۆدا دەركەوتووە ، كە هەم سەرپێچییە لە یاساو ڕینماییەكانی هاتوچۆ، هەم بۆتە مایەی گلەیی و نارەزایی هاوڵاتیان ، ئەویش پێشبڕكێكردنە بە ئۆتۆمبێلەكانیان بەشێوەیەكی مەترسیدار و هەروەها گۆڕینی ساڵانسای ئۆتۆمبێلەكان لە لایەن چەند شۆفێرێك كە بێزاری هاوڵاتیانی لێدەكەوێتەوە."
    بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری ئەو شۆفێرانە دەكات كە "بەپێی یاسای هاتوچۆ لێخوڕین بە تیژڕەوی و بەشێوەیەكی مەترسیدار و نەبونی مەرجەكانی توندوتۆڵی لە هەر بڕگەیەكی مەرجەكان سەرپێچییە و وە سزای یاسایی دیاری كراوی هەیە وێڕای دەستبەسەرداگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانە."  
    بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەكات "هاوكارمان بن لە دەست نیشانكردنی ئەو جۆرە رەفتارانە بە مەبەستی لێپرسینەوە لەگەڵ سەرپێچی كاران بە پێیی یاسای هاتوچۆ."  
    هەر لەم چورچێوەیدا هاتوچۆی سڵیمانی داوای لە هاڵاتیان كرد كە هەر هاوڵاتییەك وێنە و ڤیدیۆی ئەو جۆرە سەرپێچیانەی لەلایە لە ڕێگەی پەیجی هاتوچۆی سلێمانییەوە بۆمانی بنێرن یاخود بە زانیاری ئاگادارمان بكەنەوە لە ڕێگەی ئەم ژمارانەی لای خوارەوە  
    كۆنترۆڵی هاتووچۆ 188سەنتەری هەماهەنگی پەیوەندییەكان PJCC ژمارە 100.