بەغداد - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە، فەرمانگەی كاروباری مین لەوەزارەتی ژینگە، ژمارەی ئەو تەقەمەنیانەی كە لە سەرەتای دەستپێكردنی بەرنامەی لابردنەوە دیاركرد.
ئەحمەد عەبودی، بەڕێوەبەری پلاندانان لە فەرمانگەی كاروباری مین بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "ژمارەی ئەو تەقەمەنیانەی كە لە سەرەتای دەستپێكردنی بەرنامەی لابردنەوە تا ئێستا لابراوە، نزیكەی ١٠٩١٥٣٦ پارچە تەقەمەنی بوو.
پێشتر فەرمانگەی كاروباری مین ڕایگەیاند بوو كە بۆ پتەوكردنی كارەكانمان گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیاكانی هەڵگرتنی مین دەكەین و هاوكات پرۆژەی لابردنی مەترسییەكانی مین بە بڕی ٦٧٠ كیلۆمەتر دووجا بە بڕی ٥٠٠ ملیار دینار ئاشكرا دەكات