بەغداـINA
نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی كازاخستان هەواڵی دەستگیركردنی سیخۆرێكی بیانیی ڕاگەیاند كە بەنیازبوو هێرش بكاتە سەر سەرۆكی كازاخی قاسم گۆمارت تۆكایف
لە راگەیەندراوێكدا نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی كازاخستان بڵاوی كردەوە، ڕۆژی یەكشەممە لە 25ی ئازاری 2022دا، هەواڵگری كازاخی لە شاری نورسوڵتان، بریكاری سیخوری بیانی دەستگیر كرا، كە پلانی تیرۆركردنی سەرۆكی كازاخستان دانابوو،
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، كە دەستگیركراوەكە گومانی ئەوەی لێ كراوە كە ئامادەكاری كردبێت بەمەبەستی تیرۆركردنی ژمارەیەك لە بەرپرسانی دیكەی كازاخستان.
لە ئاماژە بەوەشكراوە كە ناوی ئەو كۆمارە ئاشكرا نەكردەوە كە ئەو سیخۆرەی لێیەوە هاتووە
سەرچاوە: نۆڤستی