بەغدادـINA
ئەحمەد خزەیر سەرپەرشتیاری یانەی قوە جەوییە بۆ تۆپی پێی دووپاتیكردەوە كە یانەكەیان نەك تەنها بەشداری لەپاڵەوانێتی یانەی كیشوەرەكان دەكات بەڵكو هیوای ئەوە دەخوازێت ژمارەیەكی قورس بێت لەگروپەكەدا بۆ ئەوەی ڕكابەرییەكی بەهێز بۆ گەیشتی بەقۆناعی دووەمی پاڵەوانێتیەكە
خزەیر لەلێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباح و ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرتووە" یانەكەمان دووەم یەكەی ڕاهێنانی خۆی ئەنجامدا دوای گەیشتنی بۆ ڕیازی سعودیی بەبەشداری هەموو یاریزانانی جەویە جگە لەكەرار نەبیل كە بەشداری یاری بەرامبەر جەزیرەی ئیماراتی بەهۆی ئەوەی تا ئێستا ئامادە نییە.
سەرپەرشتیاری یانەكە ئەوەشی وت: "یانەی جەوییە سوورە لەسەر ئەوەی بە جوانترین شێوە لەیاریكردن دەربكەوێت و دەبێتە ژمارەیەكی قورس لەم گروپەكەدا، بۆ ئەوەی بگەین بە خولی دووەمی پاڵەوانیەتی كیشوەرەكان".
ئەحمەد خزەیر وتی: "دەرفەتەكان لە نێوان سەرجەمی تیپەكانی گروپەكە یەكسانن بە بژاردەی یاریگا و جەماوەر بۆ گەنجانی سعودی، بەڵام ئەوە رێگە ناگرێت لەوەی تاكە نوێنەری تۆپی پێی عێراقی بگاتە قۆناغ دووەم.
جەوییە لەگروپی دووەمەدایە لەگەڵ هەریەك لە جەزیرەی ئیمارەتی و شبابی سعودیە و مومبای ستی هیندی.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد