بەغدادـINA
وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە ئاشكرایكرد كە دوای تەواو بوونی دیزاینی بەرنامەی عومرە و داواكردنی ڤیزا لەڕێگەی ئۆنلاینەوە خزمەتگوزاری عومەرەی پەسەندكراوەوە بۆ ئەو كەسانەی كە لەدەرەوەی سعودیە ئارەزووی عومەرەكردنیان هەیە.
لە ڕێگەی سایتی تویتەرەكەیەوە وەزارەتی پێداچوونەوەی بە هەنگاوەكانی تۆماركردن كردووە كە پێویستە ئەوانەی نیازی بەجێهێنانی سونەتی عەمرەن خەڵگی دەرەوەی سعودیەن بەم شێوەیە دەتوانن ڤیزا بەدەست بهێنن.
تۆماركردنەكە سێ هەنگاوی سەرەكی لەخۆ دەگرێت، لەوانە گەیشتن بە یەكێك لە بەرنامە ئۆنلاینەكانە بۆ خزمەتگوزاری عومرە بۆ تاكەكان، دیزاینی بەرنامەی عومرە كە خزمەتگوزاری نیشتەجێبوون و گواستنەوە دەگرێتەوە، هەروەها تەواوكردنی پێداویستی تەواوی ڤیزا بەئەلیكترۆنی دەربكرێت بۆ ئەوەی حاجیان بتوانن ڕاستەوخۆ چاپیان بكەن.
ئەو وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە وتیشی: "مەرجەكانی ئەم ساڵ بۆ عومرە بڕگەیەكی زۆر تایبەت بە دەرهێنانی مۆڵەت بۆ چوونە ناو ئەو دوو مزگەوتە بۆ ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی ٧ ساڵەوە بوو، بۆ یەكەم جارە سعودیە ئەم هەنگاو بنێ"