بەغداد /INA
فوئاد حسین ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە جەختی کردەوە سەر کۆتاییهێنان بەجەنگی ڕوسیاو ئۆکرانیا ،وەزارەتی دەرەوە لەبەیاننامەیەکدا کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی کەوت ئاماژەی بەوەدا
کەوەزیری دەرەوەپێشوازی لەباڵیۆزانی گروپی G7 کرد بەئامادەبوونی بریکاری وەزارەت
بۆکاروباری یاسایی وبریکاری وەزارەت بۆکاروباری کارگێڕی وهونەری ، وەزیری دەرەوە ڕوونی کردەوە کەلەسەردانە چاوەڕوەنکراوەکەیدا بۆ
مۆسکۆ و وارشۆ بەدوداچون دەکات بۆ قەیرانەکەی روسیاو ئۆکرانیا ،هەروەها بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کەوەزیری دەرەوە جەختی کردوەتەوەلەسەر کۆتاییهێنان بەجەنگەکەو هەڵوێستی عێراق بێلایەنیە بەگوێرەی دەستور چونکە عێراق بەخۆی سەردەمانێک بەدەست شەڕو جەنگەوە ناڵاندویەتی لەبەر ئەوە عێراق دژبەململانێی چەکداریە
هەروەها وەزیری دەرەوە نیگەرانی خۆی دەربڕی لەداڕمانی
باری مرۆیی وئاواربوونی ئۆکرانیەکان وڕەنگدانەوەی قەیرانەکەبەسەر جیهاندا ،باڵێۆزانی ئەو ووڵاتانەسوپاسی عێراقیان کرد لەکۆششکردن بۆنەهێشتنی ئەم قەیرانە و پێشکەشکردنی چارەسەری دیپلۆماسی، شایانی باسە لەم کۆبونەوەیەدا هەریەک لەئەڵمانیاو ئەمەریکاو ژاپۆن وبەریتانیاوفەڕەنساو ئیتالیا،وکەنەدا به شداریان کرد