ههولێرـINA
پارێزگاری هەولێر بڕیاریدا بەکەمکردنەوەی دوامی فەرمی دیوانی پارێزگا و سەرجەم قائیمقامیەت و ناحیەکان و بەڕێوەبەرایەتی و بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکانی سنووری پارێزگای هەولێر.
پارێزگاری هەولێر لە راگەیەندراوێکدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت وتیدا هاتووە ، بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، لەسەر فەرمانی بەڕێز پارێزگاری هەولێر، بڕیاردار بەکەمکردنەوەی دوامی فەرمی دیوانی پارێزگا و سەرجەم قائیمقامیەت و ناحیەکان و بەڕێوەبەرایەتی و بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکانی سنووری پارێزگای هەولێر.
لە راگەیەندراوەکەی پارێزگاری هەولێر هاتوە، کهمکردنهوهی یهک کاتژمێری دهوام، واتهکاتژمێر 9ـی بەیانی دەوامی فەرمی دەست پێدەکات.
هەروەها ئەم بڕیارە کەرتی پەروەردە و تەندروستی و خوێندنی باڵا و سنووری ئیدارەی سۆران ناگرێتەوە.