بەغداد/ INA
ئەمرۆ شەممە ، ئەحمەد ئەلروبەیعی ئەندامی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند کە ڕەوتەکە نابێتە بەشێک لە هیچ حکومەتێکی تەوافوقی و پشتیوانی لە هەڵبژاردنی زۆرینەی دەسەڵات و کەمینە ئۆپۆزسیۆنەکان دەکات.
ئەلروبەیعی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ووت" سەرۆکی رەوتی سەدر بەپێویستی دەزانێت بەپێی پلاتفۆڕمێک هەمواری پرۆسەی سیاسی بکرێت کە گەرەنتی هەمیشەیی و تەواوکاریی خۆی بکات و ئەنجامی پێشکەوتن و خزمەتکردن بێت بەخەڵکی عێراق.
وتیشی: "داواکەی بەڕێز سەدر بۆ چوارچێوەیەکی هەماهەنگی بۆ پێکهێنانی حکومەت مانای ئەوە نییە کە لە سیاسەت خانەنشین دەبێت، بەڵکو دەرفەتێک دەداتە چوارچێوەی ھەماھەنگی ئەگەر بتوانێت زۆرینە پێکبهێنێت"
ھەروەک وتیشی: "ڕەوتی سەدر ناچێتە ناو هیچ حکومەتێکی تەوافوقییەوە و دەیەوێت بەپێی میکانیزمێک ، حکومەت پێکبهێنێت کە لە ڕێگەی زۆرینەیەکی دەسەڵاتدار و کەمینەیەکی ئۆپۆزسیۆنەوە بەرهەمدێت"
روونیشیکردەوە کە "ڕەوتەکە نایەوێت پرۆسەی سیاسی تێکبدات و زۆرینەی نەتەوەیی دەوێت و دەرفەتێکی بۆ ئەوانە ڕەخساندوە کە دەڵێن چارەسەریان پێ یە و ڕێگە بە هەموو شتێک دەدەن لە بەرژەوەندی نەتەوەدابێت"