وەزیری نەوت: هیچ نیازێك نییە بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی سوتەمەنی وهۆكاری كەم بوونیش بە قاچاخ دەچێت بۆ چەند پارێزگایەكی تر

ئابوری
  • 2-04-2022, 19:53
  • +A -A

    بەغدادـ INA  

    ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت ڕایگەیاند بەقاچاخ بردنی سووتەمەنی لەپشت كەمیی سووتەمەنی لەهەندێك پارێزگا و نیازمان  نییە نرخه‌كه‌ی بەرزبكه‌ینه‌وە.

    وەزیری نەوت  لە لێدوانێكدا بە  ئاژانسی هەواڵی عێراقیی ڕاگەیاند: "قەیرانی سووتەمەنی لە چەند پارێزگایەك دەگەڕێتەوە بۆ قاچاخی پێكردنی و تا ئەو كاتەی وەزارەت بە بڕی ٤٥٠ دینار و ٤٠٠ دینار بە  گاز دەفرۆشێت كەمتر لە دوو لەسەر سێی نرخی جیهانی كە دەگاتە نزیگەی ١٥٠٠ دینار بۆیە قاچاخی پێەوە دەكرێت.
    وتیشی: " بەقاچاغچیكردن به‌ سووتەمه‌نی بۆ دەرەوەی عێراق نییە، چەند بازرگانێك كە  خاوەن كۆمپانیان وخەریكی كاری بازرگانی و بەرهه‌مهێنانی لە هەرێم بۆیە بڕی زۆری لێی  دەبەن كە زیاترە لە پشكی وێستگەكانی دابەشكردنی سووتەمەنی.
    ئەوەشی خستەڕوو: بەنزینی موحەسەن بە نرخی ١٥٠٠ هاوردە دەكرێت و بە نرخی ٦٥٠ دینار بە هاوڵاتیان دەفرۆشرێت و ئەمەش لەلایەن وەزارەتەوە پشتگیری  دەكرێت و ئاماژە بەوە دەكات كە "نەوت ملیارەها دۆلار لە دەست دەدات لە ڕێگەی پشتگیریەوە كە بە نرخێكی كەمەوە نرخی بەرهەمهێنانی بەرمیلێك لەناو پاڵاوگەكە زیاترە لە بەهای ئەو بەرهەمەی كە بە هاوڵاتیان فرۆشراوە.
    وتیشی: "سیاسەتی وەزارەتی نەوت لەسەر بنەمای پشتگیری كڕیارە، بەڵام ئەگەر لە ڕووی ئابووریەوە بیبینین وابڕیارە وەك ئەو وڵاتانەی كە دەبێت نرخی سوتەمەنی بەرز بكەنەوە، بەڵام بوونی چینە هەژار و كەم دەرامەت كە ڕێگرن لەوەزارەتی نەوت لەزیادكردنی نرخی سووتەمەنی.
    عەبدولجەببار، وتیشی: "ئەگەر نرخەكان بەرزبكرێتەوە، ئەوا قازانجی كۆمپانیاكانی وەزارەتی نەوت دەیان جار دە ئەوەندە دەبێت، بەڵام لەسەر حسابی هەژاران