بهغدادـINA
ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕایگەیاند كەئاگرێكی گەورە لەناو كۆگا بازرگانییەكانی رۆژهەڵاتی بەغدا كەوتەوە ، تیمەكانمان توانیا ئاگرەكە بكۆژێننەوە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە راگەیندراوێكدا كەكۆپیەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تیدا هاتبوو كە "هەوڵی تیمە ئاگركوژێنەوەكانی لە كەرتی رەسافە بۆ كوژانەوەی ئاگرێكی گەورە كە لە ناو چەند كۆگایەكی بازرگانیدا دروست كراوە.
ناوبراو، وتیشی:"دوابەدوای ئەمە، بەرگری شارستانی داوای لێكۆڵینەوە لە بنكەی پۆلیسی ناوچەی كرد، بە پێی ڕاپۆرتی پشكنی بۆ ئەوەی سەرەتا هۆكارەكانی ئاگركەوتنەوەكە دیاری بكرێت.