نووسینگەی بەرێز ئایەتوڵا سیستانی: سبەی یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانە

ناوخۆ
  • 2-04-2022, 19:03
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئێوارەی شەممە نووسینگەی مەرجەعییەتی باڵای ئایینی بەرێز ئایەتوڵڵا عەلی ئەلسیستانی  ڕایگەیاند کە سبەینێ یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانە،نووسینگەی بەڕێز سیستانی لە راگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی (INA) بڵاوی کردەوە ،کە ڕۆژی شەممە 29ی شەعبانی 1443 دوای چاودێرکردنی خۆرئاوابون دەرکەوت بەیانی یەکشەممە یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزان دەبێت، بەم بۆنەیەشەوە داوا لەخودا دەکەین کە سەرکەوتن بە هەموو موسڵمانان بدات بۆ رێگای چاکەکاری ، کەئەوە لەنیەتی دڵی منەوەیە