عێراق پێشوازی ئاگربەست و وەستانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ناو یەمەن دەکات

سیاسی
  • 2-04-2022, 17:25
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمرۆ وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، عێراق پێشوازی لەڕاگەیاندنی ئاگربەست و وەستانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ناو یەمەن دەکات
    لە راگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق (INA) بڵاوی کردەوە، هاتووە: "حکومەتی عێراق پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ئاگربەست و دوو مانگ وەستانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ناو یەمەن و لە سنووری یەمەن و عەرەبستانی سعودیە دەکات" 
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "هەوڵ و کۆششەکانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو و  دەستپێشخەرییەکەی دیالۆگی یەمەنی و یەمەنی بە ئامانجی ئاگربەست لە یەمەن بەرز دەنرخێنین و پشتیوانی خۆمان بۆ هەوڵەکانی "نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕێگەی نێردەی تایبەتی خۆی و وڵاتانی پەیوەندیدارەوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان  بۆ نزیکبوونەوەی دیالۆگ، بەهۆی ئەو دەرفەتەی کە بۆ ئاشتی هەڵیگرتووە و لۆژیکێکی نوێ دادەمەزرێت کە ڕەنگدانەوەی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە هەبێت"
    ھەروەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "چارەسەرو ستپێشخەری  سیاسی تاکە چارەسەرە بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ و هەوڵدان بۆ دەربازبوونی یەمەن لەو قەیرانەی تێدایە و کۆتایی هێنان بە ئازارەکانی ڕۆڵەکانی و دەستکردن بە بنیادنانی داهاتووی نەوەکان، بە داڕشتنی چوارچێوەیەک کە ئامادەکاری بۆ پرۆسەی دانوستان بکات .