بەغداد/ INA
ئەمرۆ شەممە محەممەد هادی ئەلغزی پارێزگاری زیقار پلانێکی ستراتیژی بۆ دروستکردنی شارێکی یەکگرتووی پزیشکی لەپارێزگاکە ڕاگەیاند
ئەڵغەزی لە بەیاننامەیەکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی (INA) ، رایگەیاند کە لە کۆبوونەوەیەی لەگەڵ دکتۆر حەمید ئەلغەزی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامی دا، بووە هۆی پەسەندکردنی پلانێکی ستراتیژی بۆ دروستکردنی شارێکی یەکخراوی پزیشکی لە پارێزگای زیقار
وتیشی: "پلانەکە چارەسەرکردنی قەیرانی خزمەتگوزاری تەندروستی لە سەرجەمی یەکە ئیدارییەکانی شار لە ماوەی سێ ساڵدا دەگرێتەوە و هەروەها تەواوکردنی شاری پزیشکیش لە سێ قۆناغدادەبێت"
وتیشی: "پرۆژەی شاری پزیشکی یەکێکە لە گەورەترین پرۆژە ستراتیژییەکان کە لە پارێزگاکەدا جێبەجێ دەکرێت و ئومێدەواریشە بەشداری لە پێشکەوتنی کەرتی تەندروستی بکات کە لە دەیان ساڵی ڕابردوودا توشی سەرلێشێواوییەکی زۆر بووە"