تۆڕی راگەیاندی عێراقی بەڵێن دەدات نووسراوەكانی شێخ چاپ بكات

ناوخۆ
  • 2-04-2022, 16:44
  • +A -A

    بەغدادـINA
    تۆڕی راگەیاندی عێراقی ئەمڕۆ شەممە بەڵێنیدا نووسینەكانی ڕۆژنامەوانانی عێراقی شێخ موحسین حوسێن جواد چاپ بكات و وەك یەكێك لەو هێماكانی رۆژنامەوانی وڵات شانازی پێوەبكرێت.
    دكتۆرنەبیل جاسم سەرۆكی تۆڕەكە لەكاتی پێشوازیكردنی شێخی ڕۆژنامەنووسان وتی:تەمەنی رۆژنامەنووسی موحسین حوسێن جواد شایانی هەموو ڕێز پێزانینێكە كە نزیكەی ٦٦ ساڵ خەبانی كردووە بێ وچان .
    وتیشی: " وەك ئەركێك كە كەمترین خزمەتە پێشكەشی ئەو ڕۆژنامەنووسە بكرێت چاپكردنی كارەكانیەتی و ئاهەنگی دەستكەوتە مەزنەكەی بگێڕێت"
    وتیشی: "تۆڕی راگەیاندنی عێراق لە كۆبوونەوەكانی ساڵی 2021ی كۆمكاری عەرەبیدا هەوڵێكی باشی داوە و جوادیش بۆ ڕێزگرتنی لە ڕۆژنامەنووسانی ناوبراو زیادیكردووە"
    جواد ستایشی ئەدای تۆڕی راگەیاندنی عێراقی كرد بەتایبەتی لەماوەی ئەم دواییەدا و پەرەسەندنی گوتاری میدیایی لەچەندین جومگەدا.
    ڕۆژنامەنووس موحسین حوسێن جواد لە دایكبووی ساڵی ١٩٣٤ لە ناوەڕاستی ساڵی ١٩٥٦ لە چاپەمەنی عێراق دەستی بە كار كرد و لە ساڵی ١٩٥٩ بەشداری لە دامەزراندنی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كرد و بووە یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی