بهغدادـ INA
ئەمڕۆ شەممە پۆلیسی سریلانكا قەدەغەی هاتووچۆی ٣٦ كاتژمێری ڕاگەیاند بۆ ڕێگریكردن لە هەر خۆپیشاندانێكی دژە حكومەت لە دژی زیادبوونی كەمی خۆراك و سوتەمەنی و دەرمان
قەدەغەی هاتووچۆ لە ئێوارەی ڕۆژی شەممەوە تا بەیانی ڕۆژی یەكشەممە بەردەوام دەبێت، پۆلیسی ئەو وڵاتە روونیكردەوە كە ڕۆژی دوای ئەوەی سەرۆكی سریلانكا گۆتابای ڕاجاپاكسا باری نائاسایی ڕاگەیاند دوای ئەوەی خۆپیشاندەرانی تووڕە هەوڵیان دا بچنە ناو ماڵەكەیەوە