نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نزیکترینە لە قەیرانی خۆراک.

ئابوری
  • 2-04-2022, 16:00
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    عەبیر عەتیفە، وتەبێژی رایگەیاندنی بەرنامەی خۆراکی جیھانی  (دەبلیو ئێف پی ) لە میسر ڕایگەیاند" کە ناکۆکی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا نرخی خۆراکی بەرزکردۆتەوە بۆ بەرزترین ئاست.
    عەتیفە بۆ سپوتنیک وتی: ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا مەترسی گەورەی قەیرانی خۆراکی لەسەر هەیە، چونکە بە قورسی پشت دەبەستێت بە هاوردەکردنی خۆراک لە دەرەوە.
    وتیشی: "نرخی خۆراک بەرزبووەوە بۆ بەرزترین ئاستیان لە مانگی شوباتدا، بەپێی ئاماژکانی لیستی نرخی خۆراک لە ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان (فاۆ)"
    ھەروەک وتیشی: "بۆ نمونە نرخی گەنم بەرێژەی 21% بەرز بویەوە لە 21 فێبرایەر  تا 15ی مارس  ئەم بەرزبونەوەیە تەنھا  ئاماژەی سەرەتاین.
    عەتیفە، جەختیشیکردەوە: لە نێوان 30٪ هەناردەی گەنمی جیهان  نزیکەی 20٪ هەناردەی گەنمی جیهانی لە ڕوسیا و ئۆکرانیاوە دێت، ھەروەک جەختیشی کردەوە کە ""هەموو بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک کاریگەری دەبێت لەسەر ملیۆنەها کەس، کە پێشتر بەدەست بەرزبوونەوەی نرخ و هەڵئاوسان لە وڵاتەکانیان دەناڵێنن"
    ، لەسەر ئەو ناوچانەی کە زۆر لاوازن لە قەیرانی خۆراکدا، عەتیفە وتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا  بەتایبەت لە بەرزترین ئاستی لاوازین لە نرخی خۆراک، چونکە بڕێکی زۆر خواردن هاوردە دەکەن لەدەرەوە .
    ئاشکراشیکرد " لوبنان بۆ نموونە 50٪ گەنمەکەی لە ئۆکرانیا هاوردە دەکات یەمەن 22٪ و تونس 42٪ هاوردە دەکات بۆیە دەبینین کڕیاران لە ئاسیا و ئەفریقا ڕووبەڕووی بەرزبوونەوەی نرخی نان و گۆشت دەبنەوە ئەگەر پێداویستیەکان تێکبچن"

    سەرچاوە:- ئەمرۆی رووسیا