شاخەوان عەبدوڵا داوای دابینكردنی مادەكانی فۆرمی خۆراك و نەهێشتنی گرانی نرخ دەكات

سیاسی
  • 2-04-2022, 14:08
  • +A -A

    بەغداد - INA

    شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پیرۆزبایی لە خەڵكی عێراق دەكات بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پرۆزی رەمەزان، و داواشدەكات مادەکانی فۆرمی‌ خۆراك له‌مانگی‌ ره‌مه‌زاندا دابین بكرێت، و سه‌به‌ته‌ی‌ خۆراكیش به‌سه‌رهاووڵاتیاندا دابه‌شبكرێت و، هەروەها لایه‌نە په‌یوه‌ندیدارەکان به‌دواداچوون بۆ نه‌هێشتنی‌ گرانبوونی‌ نرخ بكه‌ن.
    نوسینگەی راگەیاندنی شاخەوان عەبدوڵا لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كەوتوە، بڵاویكردوەتەوە: به‌بۆنه‌ی‌ هاتنی‌ مانگی‌ ره‌مه‌زانی‌ پیرۆز، شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق لەبروسکەیەکی پیرۆزبایدا هیواخوازە هاتنی ئەم مانگە پیرۆزە بێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ هەموان، هەر بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی‌ ئاراسته‌ی‌ رۆڵه‌كانی‌ گه‌لی‌ عێراق و هاوڵاتیانی هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی‌ له‌سه‌رجه‌م موسوڵمانانی‌ جیهان ده‌كات.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: ره‌مه‌زان مانگی‌ به‌زه‌یی‌ و لێخۆشبوونه‌ و به‌های‌ ره‌سه‌نایه‌تی‌ ده‌رده‌خات، و هانده‌ره‌ بۆكاری‌ چاكه‌ و ده‌ستپێشخه‌ری‌ بۆ ده‌ستگیرۆیی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌هاوكاری‌ و به‌خشین له‌نێو تاكه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌و پته‌وكردنی‌ گیانی‌ نیشتمانی‌ و بەهێزکردنی رایه‌ڵه‌كانی‌ نێو سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی‌ گه‌ل.
    شاخەوان عەبدوڵا له‌به‌شێکی تری بەیاننامه‌ی‌ پیرۆزباییه‌كه‌یدا ، بەپێویستی زانی حكومه‌تی‌ ئیتحادی‌ مادەکانی فۆرمی‌ خۆراك له‌مانگی‌ ره‌مه‌زاندا دابین بكات، هاوکات سه‌به‌ته‌ی‌ خۆراكیش به‌سه‌رهاووڵاتیاندا دابه‌شبكرێت و، لایه‌نە په‌یوه‌ندیدارەکان به‌دواداچوون بۆ نه‌هێشتنی‌ گرانبوونی‌ نرخ بكه‌ن و، له‌م مانگه‌ پیرۆزه‌دا یارمه‌تی‌ مرۆیی‌ وخۆراكی‌ به‌په‌له‌ پێشکەش بە ئاواره‌كان و ‌ هه‌ژاره‌كان بکرێت.