كازمی ته‌كید له‌سه‌ر بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌نێوان عێراق و میسر ده‌كاته‌وه‌

سیاسی
  • 2-04-2022, 14:37
  • +A -A

    به‌غدادـINA

    سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق مسته‌فا كازمی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌سه‌رۆكی كۆماری میسر عه‌بدوله‌تاح ئه‌لسیسی پێگه‌یشت كه‌ تێدا گه‌رمترین پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز پێش كێش به‌كازمی كردووه‌.

    نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه‌ راگه‌یاند" كازمی ڕێز و سوپاسی پێش كێش به‌سه‌رۆك كۆماری میسری عه‌ره‌بی كردووه‌ بۆ ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ پیرۆزبایی نامه‌یه‌ی به‌بۆنه‌ی ئه‌م مانگه‌ گه‌وره‌یه‌ و ته‌كیدیشی له‌سه‌ر بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتی برا كردۆته‌وه‌ و هیوای هاوكاری زیاتر له‌بواره‌ جیاجیاكان دا خواستووه‌ كه‌ببێته‌ هۆی به‌رجسته‌بوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو گه‌لی عێراق و میسرو پێشكه‌وتنیان.