بەغداد - INA
سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی هاتنەوەی مانگی رەمەزان لە عێراقییەکان و جیهانی ئیسلامی و مرۆڤایەتی دەكات و رایدەگەیەنێت: دەبێت ئەم مانگە هاندەرمان بێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکان.
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە لەتویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بینیوێتی، دەڵێت: هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە عێراقییەکان و جیهانی ئیسلامی و مرۆڤایەتی پیرۆز دەکەم.
ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات: مانگی باوەڕ و ئارامگریی و خۆشەویستی دەبێت هاندەرمان بێت بۆ کارکردن لە پێناو خۆشگوزەرانی و ئایندەی وڵات و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکان بە گیانێکی پڕ لە هەماهەنگی لە نێوان ڕۆڵەکانی گەلەکەمان.