به‌غدادـINA
عه‌ته‌به‌ی عه‌باسی پیرۆز ئه‌مرۆ شه‌ممه پێشبینیه‌كانی نووسینگه‌ی سه‌ید سیستانی ( خوا بپارێزت) بۆ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزراگه‌یاند.
عه‌ته‌به له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) كه‌تووه وتێدا هاتووه" نووسینگه‌ی مه‌رجعی باڵا سه‌ماحه‌تی ئایه‌تولڵای مه‌زن سه‌ید عه‌لی ئه‌لحوسه‌ینی ئه‌لسیستانی خوا بپارێزیت له‌نه‌جه‌فی ئه‌شره‌ف خشته‌ی كاته‌كانی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز بۆ ساڵی 1443 كۆچی دیاریكردووه وله‌سه‌ر مالپه‌ره‌كه‌ی خۆی بڵاوكرایته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" بینینی مانگ بۆ ده‌ستپێكردنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، ئه‌مڕۆ ئێواره رۆژی شه‌ممه (29ی شه‌عبان 1443 ك) به‌به‌رزایی ئاسۆیی 14 پله و 6 خوله‌ك ده‌بێت، وله‌دوای رۆژئاوابوونیش به‌یه‌ك كات ژمێرێك و 11 خوله‌ك ده‌مێنته‌وه و به‌شی رووناكی مانگ به‌پیوه‌ری گه‌وره به‌رێژه‌ی 1,71% ده‌بێت و به‌م حاڵه‌ش پێشبینی ده‌كریت مانگ به‌شیوه‌یه‌كی زۆر روون و به‌رزه‌وه ببینرێت.
پارێزگاری کەرکوک رۆژی چوارشەممەی کردە پشوو