عێراق: پێشنیاردەكرێت بە زووترین كات بودجە پەسەندبكرێت

سیاسی
  • 2-04-2022, 13:26
  • +A -A

    بەغداد – INA
    فراكسیۆنی نەوەی نوێ پێشنیاردەكات چارەسەرێكی بەپەلە بۆ پەسەندكردنی بودجەی ساڵی 2022 بدۆزرێتەوە.
    سروە عەبدولواحید سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ ئەمڕۆ شەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: حكومەتەكانی پێشوو لە كاتی كاربەڕێكەردا پرۆژە یاسای بودجەیان ناردووە، بۆیە دەكرێت لەلایەن حكومەتی ئێستاشەوە بودجە بنێردرێت و هیچ كێشەیەكی گەورەش نیە، و حكومەتی تازەش دوای پێكهێنانی دەتوانێت هەمواری ئەو پەرەگرافانە بكات كە دەیەوێت.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: هیوادارە حكومەت بە زووترین كات پێكبهێنرێت و گرنگی بودجەی گشتی و ژیانی هاوڵاتیان لەبەرچاوبگرێت.
    سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماریش، سروە عەبدولواحید رایگەیاند: فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ لەگەڵ ناونانی سەرۆك كۆمارە بە تەوافوق بێت یاخود بەبێ تەوافوق، هەروەك جەختی لە گرنگی دەربازبوون لە كێشەكان كردەوە,و وتیشی: تێكدانی وڵات  لەبەرژوەندی هیچ كەسێكدا نیە.