بەغداد – INA
دەستەی دەروازە سنورییەكان رایگەیاند: دەستیان بەسەر بارێكدا گرتووە لە بەندەری ئوم قەسری باكور كە پێكهاتووە لە پێداویستی پزیشكی تاقیگەیی و پێچەوانەی مەرج و رێنماییەكانی هاوردەكردن بووە.
دەستەی دەروازە سنورییەكان ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەكدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: لە دەروازی ئوم قەسری باكور دەستیان بەسەر كۆنتێنەرێكدا گرتووە كە پێكهاتووە لە پێداویستی پزیشكی تاقیگەیی و بە پێچەوانەی مەرج و رێنماییەكانی هاوردەكردن داخلكراوە، وتیشی: ماوەی یاسایی بۆ مانەوەی لە بەندەرەكە تێپەڕاندووەو نەیگەڕێنراوەتەوە بۆ ئەو شوێنەی هێنراوە.
ئاشكرایكرد: لیژنەیەك لە لایەنە پەیوەندیدارەكان پێكهێنراوە بۆ ئامادەكردنی نوسراوی دەستبەسەراگرتنەكە و رەوانەكردی مەوادەكان بۆ دادگاو گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی سەبارەت بەو سەرپێچییە.