هەولێر لێدوان INA
یاریزانی هەڵبژاردەی شەتڕەنجی عێراق زۆزگ سەڵاح محەمەد باس لەدوایین ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردەی شەترەِنجی عێراق دەكات بۆ دوای مانگی رەمەزان،زۆزگ تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) راگەیاند: بڕیارە لەنێوان مانكی پێنج و شەشی ئەم ساڵ وەك هەڵبژاردەی شەتڕەنجی عێراق بەشداری پاڵەوانیەتی شارەكانی عەرەبی بكەین لە وڵاتی تونس.
زۆرزگ زیاتر باسی كرد و گوتی : كۆتاییەكانی مانكی شەشی داهاتوو بۆ پاڵەوانیەتی یانەكانی شەتڕەنجی عەرەبی لە میسڕ بەشدار دەبین،هەروها پێنج یاریزانی هەڵبژاردەی شەتڕەنجی عێراق كە سێ یاریزانیان كوردە بەناوەكانی (ئاكار عەلی ساڵح و زۆزگ سەڵاح محەمەد،حسێن عەلی حسێن) ، هەروەها لەگەڵ دوو یاریزانی تر (عەلی لەیس) خەڵكی موسڵە و (ئەحمەد عەبدولستار) خەڵكی دیوانیەیە،بڕیار بوو بەشداری ئۆڵۆمپی جیهانی بكەین لە رووسیا،بەڵام بەهۆی شەڕی رووسیا و ئۆكرانیا گواسترایەوە وڵاتی هیند،بڕیاریشە ئۆڵمپیادی هیند سەرەتای مانگی هەشتی داهاتوو بەرێوەبچێت.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد