بەغداد ـ INA
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزبایی لەخەڵکی عێراق دەكات بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.
محمد حەلبوسی ئەمڕۆ شەممە لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بینیوێتی، دەڵێت: بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی عێراق دەکەین، و داوا لە یەزدان دەکەین کە وڵاتەکەمان بەرەو پێشکەوتن و سەقامگیری ببات و بە خێر و بەرەکەتەوە بیگەڕێنێتەوە بۆ لای ئێمە و نەتەوەی عەرەبی و ئیسلامییەکان.