بهغدادـINA
یەكێتی تۆپی پێی عێراق دووپاتكردەوە كەجامی كەنداو لە بەسڕا بەرێوەدەچێـت ،لەبەیاننامهیەكدا كە بە دهستی ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) كهوتووه راگهیاندووه: بە ئامادەبوونی وەزیری لاوان و وەرزش، سەرۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق عەدنان دڕجال وسەرۆكهكانی فیدراسیۆنهكانی تۆپی پێی جامی كەنداوی عەرەبی لەسەر داوای سەرۆكی فیدراسیۆنی جامی كەنداوی عەرەبی، شێخ حەمەد بن خەلیفە، كە سەرۆكایەتی كۆبوونەوەكەی كرد، كۆبوونەوەیەكی راوێژییان كرد و ئامادەبوان بەپاڵپشتی گەورە كۆك بوون لەسەر بەرێوەبردنی جامی كەنداو لە شاری بەسڕا.
محەمەد فەرحان، سكرتێری گشتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، لە كۆبوونەوەكەدا ئامادەیبوو، كە لەبارەی ئەو ڕاپۆرتەی لیژنەی پشكنینی كەنداوەوە پێشكێش بە ئامادەبووانی كرد، كە بەم دواییانە سەردانی بەسڕەی كردووه، كە تێیدا ستایشكردنی هەنگاوی بەرەو پێش لە تەواوبوونی یاریگای مینای ئۆڵۆمپی كرد.