بەغداد ـ INA
دەستەی کەشوهەوای عێراق ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: رەوشی كەشوهەوای وڵات بۆ رۆژانی داهاتوو، پێشبینی زیادبوونی خۆڵبارین و نزمبونەوەی پلەكانی گەرما دەكرێت.
دەستەی کەشوهەوای عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، رایگەیاند: کەش و هەوا بۆ سبەینێ یەکشەممە ئاسایی دەبێت لەگەڵ كەمێك هەور و كەمێك بەرزبونەوەی پلەی گەرما لە سەرتاسەری عێراقدا.
ئاشكراشیكرد: ڕۆژی دووشەممە کەش و هەوای ناوچەی ناوەڕاست ئاسایی ئەبێت لەگەڵ كەمێك خۆڵبارین و ئارستەی با باکوری ڕۆژئاوا و بەخێرایەكی ئاسایی (20-30 کم لە کاتژمێر) و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خۆڵ لە هەندێک شوێندا. هەروەها مەودای بینین (6-8) کم و لەناو تۆزدا (3-5) کم دەبێت.
وتیشی: لە ناوچەی باکوور کەش و هەوا لەگەڵ بوونی چەند پەڵە هەورێک ئاسایی دەبێت، لە ناوچەی باشووریش کەش و هەوا ئاسایی دەبێت لەگەڵ كەمێك خۆڵبارین و هەروەها ئاراستەی با باکووری ڕۆژئاوا (20-30 کم لە کاتژمێر) دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی خۆڵبارین لە هەندێک شوێندا، پلەی گەرماش لە سەرانسەری وڵاتدا كەمێك دادەبەزێت.